وەزیری دەرەوەی چین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

وەزیری دەرەوەی چین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

ته‌مموز 25, 2023 19:14
وەزیری دەرەوەی چین لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
0

لایک

وەزیری دەرەوەی چین لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەماندا بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری دوورخستنەوەی بکرێت لە پۆستەکەی دوورخرایەوە؛ وەزیری دەرەوەی نوێش دەستنیشانکرا.

رۆژی سێشەممە، 25ـی تەممووزی 2023، پەرلەمانی چین، چین گانگ، وەزیری دەرەوەی چینی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و وانگ یی وەکو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دەستنیشانکرد.

میدیای فەرمیی حکومەتی چین ئاماژەی بە هۆکاری دوورخستنەوەی چین گانگ لە پۆستەکەی نەکردووە و میدیای دەرەوەش لێکدانەوەی جیاواز بۆ دۆخەکە دەکەن.

دوایین دەرکەوتنی چین گانگ لە 26ـی حوزەیران بوو، کاتێک لەگەڵ ئەندرێ رودینکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە. بە گوێرەی میدیای چین، یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی کە چین گانگ بەشداری تێدانەکرد و هەڵوەشێندرایەوە، کۆبوونەوەی بوو لەگەڵ جۆسێپ بۆرێل، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا لە 4ـی تەممووز.

چین گانگی تەمەن 57 ساڵ لە ساڵی 1980ـەوە لە حکومەتی چیندا کاردەکات و چەندین پۆستی جیاوازی لە وەزارەتی دەرەوە وەرگرتووە و بە هاوڕێیەکی نزیکی شی جین پینگ، سەرۆکی چین دادەنرا. چین گانگ لە کانوونی یەکەمی رابردوودا وەکو وەزیری دەرەوەی چین دەستبەکاربوو.

En az 10 karakter gerekli