گەشتكردنی هاوڵاتیان بەئۆتۆمبێل بۆ ئێران راگیرا

گەشتكردنی هاوڵاتیان بەئۆتۆمبێل بۆ ئێران راگیرا

تەممووز 25, 2023 18:51
گەشتكردنی هاوڵاتیان بەئۆتۆمبێل بۆ ئێران راگیرا
0

لایک

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەهۆكارێكی تەكنیكی لەلایەن ئێرانەوە ئاگاداركراونەتەوە، لەئەمڕۆ سێشەممەوە گەشتكردنی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بەئۆتۆمبێل بۆ ئەو وڵاتە تا كاتێكی نادیار راگیراوە. 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق دەكەینەوە كە لە لایەن  دەروازەی تەمەرچینی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار كراینەوە بە هۆی چەند گرفتێكی تەكنیكی لە كاتی ئێستادا و لە ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار هیچ هاوڵاتییەكی هەرێمی كوردستان و عێراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بكات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بكەن ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بكەن، بەڵام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24 كاتژمێری دەتوانن گەشتەكانیان ئەنجامبدەن.

ئەوەشیخستۆتەڕو، لە هەر پێشهاتێكی نوێ لە داهاتو ئاگادارتان دەكەینەوە لە دوبارە ڕێگا پێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران .

En az 10 karakter gerekli