کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات و هەردوولاش جەخت دەکەنەوە کە لێکتێگەیشتنی تەواوەتی هەیە لەنێوانیاندا و هەردوولاش لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەوە گفتوگۆ دەکەن.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ گفتوگۆیەکی زۆر باشیان لەگەڵ یەکێتی کردووە و هەردوولا لێکتێگەیشتنی تەواوەتییان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
وتیشی: لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەوە دەکەن و جگە لەوەش بۆچونی پێکهاتەی نەتەوەکان وەردەگرن.
دوپاتیشیکردەوە کە هەندێک وردەکاریی هونەری ماوە و کۆبوونەوەکانیشیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا یاساکە هەموار بکرێتەوە و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
لای خۆیشییەوە زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان-عێراق وتی: خاڵە هاوبەشەکانمان لەگەڵ یەکێتی زۆرترە و شتێکی وا نەماوە کە ناکۆک بین و بۆ رێزگرتن لە بۆچونی پێکهاتەکانیش، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان کۆدەبنەوە.
باسی لەوەشکرد، هەردولا رێککەوتوین لەسەر چارەسەرکردنی گرفتە یاساییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری پێویست دەگرنەبەر.