بوومەلەرزەیەکی دیکە لە تورکیا روویدا

بوومەلەرزەیەکی دیکە لە تورکیا روویدا

نیسان 2, 2023 09:29
بوومەلەرزەیەکی دیکە لە تورکیا روویدا
0

لایک

سەرۆکایەتی ئیدارەدانی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (AFAD) رایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ به‌ گوڕی 4.2 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له شاری کاستەمۆنو له باکووری تورکیا تۆمارکراوه.

ئافاد له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، “کاتژمێر 12:24 خوله‌كی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک لە قوڵایی 11.83 کیلۆمه‌تر بەگوڕی 4.2 پلە لە ناوچەی ئیحسان غازی له شاری کاستەمۆنو له باکووری تورکیا تۆمارکراوه”.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، کە بۆ یەکەمینجار لەو ناوچەیەدا روودەدات لە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا لە مەڕاش لە 6ی شوباتی 2023.

En az 10 karakter gerekli