نرخی نەوت تادێت بەرزدەبێتەوە و زێڕیش لە دابەزیندایە

نرخی نەوت تادێت بەرزدەبێتەوە و زێڕیش لە دابەزیندایە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ کەمتر لە 1970 دۆلار دابەزی

ئازار 29, 2023 08:21
نرخی نەوت تادێت بەرزدەبێتەوە و زێڕیش لە دابەزیندایە
0

لایک

ئەمڕۆ سێیەم رۆژی لەدوای یەکە نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانییەکانی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەندەری جەیهان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشمەمە 29-03-2023، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 16 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس 39 سەنت بەرزبووەوە و بە 73 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ کەمتر لە 1970 دۆلار دابەزی.

En az 10 karakter gerekli