وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاری 50%ی لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و پیشه‌وه‌رانه جێبه‌جێ ده‌كرێت كه ته‌نها یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری قورسی داراییان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی باجه‌كان و خانوبه‌ری میری، له گشتاندنێكدا كه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باجی ده‌رامه‌ت ئاراسته كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، “پاڵپشت به بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تیی دیوان)، ژماره ( 245) له رۆژی 27ی (ئازار/3)ی 2024، ڕێنمایی دارایی ژماره (2) له ساڵی (2024)، به مه‌به‌ستی هاوكاریی ئه‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنوردارن، دوای دیراسه‌تكردنی بارودۆخی دارایی پیشه‌وه‌ران بۆمان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و لیسته‌ی هاوپێچی نوسراومانه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیان له‌م جۆره پیشه‌وه‌رانه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت به داشكاندنی خه‌مڵاندنی داهاتی ساڵانه‌یان به ڕێژه‌ی 50% به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری قورسی داراییان”.