سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێم کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری وڵات، قاسم ئەعرەجی وتیشی، “ئارامی هەرێمی کوردستان بە ئارامی عێراقەوە گرێدراوە.”
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
لە کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى کوردستان-عێراق، سوپاس و پێزانينى ئاڕاستەی بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و تيمه‌كه‌ى کرد لە هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان-عێراق و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگيريدا ئەنجامی دەدەن.
لە بەرامبەردا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى کوردستان-عێراق و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه، هەروەها ستايشى رۆڵى نيشتمانيیانه‌ى نێچيرڤان بارزانى كرد له لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.