دیمەنێکی دەگمەنی مانگ دەردەکەوێت

دیمەنێکی دەگمەنی مانگ دەردەکەوێت

ئاب 28, 2023 09:28
دیمەنێکی دەگمەنی مانگ دەردەکەوێت
0

لایک

لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دیمەنێکی دەگمەنی مانگی زەوی لە ئاسماندا کە بە “مانگی شین” ناسراوە روودەدات و مانگ بە شێوەیەکی گەورەتر و درەوشاوەتر بەدی دەکرێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە کۆتایی هەفتەدا دیاردەی مانگی شین روودەدات، سەرەڕای ناوی دیاردەکە بەڵام مانگ لەو دیمەنەدا هیچ رەنگێکی نوێ وەرناگرێت بەڵکو تەنها پێشبینی دەکرێت قەبارەکەی بەڕێژەی 14٪ گەورەتر و 30٪ گەشاوەتر دەربکەوێت.

لە رۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم دیمەنە یەکەم جارە لە ساڵی 2023 دەربکەوێت و دوایین جار لە ساڵی 2021 دەرکەوتووە، بەگشتی لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ جارێک دەردەکەوێت بەڵام لە ساڵی 2018 دا دوو جار دەرکەوتووە.
مانگی شین دیاردەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشی مانگە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا تەنها یەکجار روودەدات و لەو کاتەدا مانگ بە شێوەیەکی درەوەشاوەتر و گەورەتر دەردەکەوێت.

En az 10 karakter gerekli