بایدن: رێگە نادەین ئازادی کەشتیوانی بخرێتە مەترسییەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بایدن: رێگە نادەین ئازادی کەشتیوانی بخرێتە مەترسییەوە

بایدن: رێگە نادەین ئازادی کەشتیوانی بخرێتە مەترسییەوە

كانونی دووه‌م 12, 2024 12:07
بایدن: رێگە نادەین ئازادی کەشتیوانی بخرێتە مەترسییەوە
0

لایک

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانی، رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ وردانه‌ پەیامێکی روون و ئاشکرایە کە ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە هێرشکردنە سەر سه‌ربازه‌كانیان بێدەنگ نابن، هەروەها رێگەش نادەن “لایەنە دوژمنکارەکان ئازادی کەشتیوانی بخەنە مەترسییەوە”.

جۆو بایدن له‌ په‌یامێكدا له‌ دوای هێرشه‌كانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، رایگه‌یاند، “لەسەر فەرمانی من، هێزەکانی ئەمریکا و بریتانیا بە هاوکاریی ئوسترالیا، بەحرێن، کەنەدا و هۆڵندا هێرشێکی سەرکەوتوویان کردە سەر چەند پێگەیەکی حوسییەکانی یەمەن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “دودڵ نابم لەوەی فەرمان بە کردەوەی سەربازی زیاتر دژی حوسییەکان بدەم، ئەگەر پێویست بکات”.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، ئوسترالیا، بەحره‌ین، کەنەدا، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵندا، کۆریای باشوور و بەریتانیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا باسیان له‌وه‌كرد، ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نیان كردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئامانجیان “کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ دەریای ناوەڕاست”.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر 60 پێگه‌ی حوسییه‌كان له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی سه‌نعا، حودەیدە، تائیز، سەعدە لە یەمەن.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پێنج هێرشی ئاسمانی لیوای 22 شاری تائیز-یان کردە ئامانج و سێ هێرشیش فڕۆکەخانەی تائیزیان کردە ئامانج، فڕۆکەخانەی حودەیدە کەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانی.

ئەو هێرشانە بە سەرکردایەتی ئەمریکا دوای دەستبەسەرداگرتنی تانکەرێکی هەڵگری نەوت لەلایه‌ن حوسییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانەوە هات، کە رۆژی پێنجشەممە بەرەو تورکیا دەڕۆیشت، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ساڵی رابردووی ئەمریکا لە نەوتی هەمان تانکەر کە هەڵیگرتبوو.

En az 10 karakter gerekli