كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2023 16:50
كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
0

لایک

كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له‌ كه‌ركووك، پێشكه‌شی‌ زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره‌، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ سوپاسی محه‌مه‌ده‌ شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بریاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌و شاره‌دا.

كومیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌ و رووداو و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كرا و، تیشكخرایه‌ سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، كه‌ به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نرێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، “ئومێده‌وارین هه‌رچی زووتره‌ كۆتایی به‌ كێشه‌ و ئاسته‌نگه‌كان بهێنرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه‌”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “بڕیاردرا وه‌كو هه‌میشه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتی به‌رده‌وام ‌بێت له‌ دیدار و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌شدارنین، هه‌روه‌ها به‌هێز خستنی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، ناكۆك نین”.

په‌یوه‌ست به‌ باره‌گاكانی پارتی له‌ كه‌ركووك، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك و، پێزانین و ڕێزگرتن له‌ خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانی ده‌ربوون له‌ پێناو ئامانجه‌ ره‌واكانیان، كۆبوونه‌وه‌ بڕیاریدا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له‌ كه‌ركووك، پێشكه‌شی‌ زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره‌ و پڕۆسه‌ی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه‌، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌ده‌ شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بریاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان له‌و شاره‌دا”.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، “پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌ربڕی له‌ هه‌نگاوه‌كانیاندا بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێم و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ و به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كاندا”.

په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ناوخۆی پارتی، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “كۆبوونه‌وه‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ئۆڕگانه‌كان و ڕێكخستنه‌كانی پارتیمان و، ڕاپۆرتی به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگاكان خوێندرانه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وتی ئیش و كاره‌كانی ناوخۆی پارتیمان كرا و گرفت و ئاڵنگارییه‌كان دیاریكران، بریاری پێویست درا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی پارتیمان بۆ هه‌ردوو پڕۆسه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ پێشمانه‌ و رێنمایی پێویستیش دران بۆ زاڵبون به‌سه‌ر گرفت و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئۆرگانه‌كان و باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان”.

En az 10 karakter gerekli