وەزارەتی تەندروستی: هیچ نەخۆشخانەیەک لە هەرێم نەفرۆشراوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی تەندروستی: هیچ نەخۆشخانەیەک لە هەرێم نەفرۆشراوە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ نەخۆشخانەیەک لە هەرێم نەفرۆشراوە

شوبات 11, 2024 21:05
وەزارەتی تەندروستی: هیچ نەخۆشخانەیەک لە هەرێم نەفرۆشراوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، هیچ نەخۆشخانەیەک لە هەرێم نەفرۆشراوە و ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، هیچ نەخۆشخانەیەک نەک لە هەولێر، بگرە لە هەموو هەرێم نەفرۆشراوە، هەواڵی فرۆشتنی نەخۆشخانە ڕەت دەکەنەوە و دوورە لە راستییەوە.

لە بەرامبەردا عەلی حەمە ساڵح ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان-عێراق رایگەیاند، بەبەڵگە بڵاویکردەوە نەخۆشخانەی 330 قەرەوێڵەی هەولێر بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران فرۆشراوە بە کۆمپانیای ماجیک پاوەر بە قیستی 20 ساڵ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ماوەی چوار ساڵ دەبێت ئەو زانیارییانەی لە رێگەی داواکاری گشتییەوە ئاڕاستەی دادگا کردوە بەڵام دادگا کاری لەسەر نەکردووە.

لە ماوەی رابردوو نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی بڵاوبووەوە و تێیدا هاتبوو، پڕۆژەی نەخۆشخانەی 330 قەرەوێڵەیی پارێزگای هەولێر بدرێت بە کۆمپانیای ماجیک پاوەر بە شێوەی وەبەرهێنان، کۆمپانیاکەش ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەکە خەرجکراوە بیگەرێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.

En az 10 karakter gerekli