عێراق ئەو هەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا سەرلەنوێ سەربازی بۆ وڵاتەکەی گواستبێتەوە.
خالید ئەلیەعقوبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە بابەتەکە بۆ تەلەڤزیۆنی دەوڵەت دووا.
یەعقوبی سەردانی ڕۆژانی ڕابردووی سابیت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ ئەمریکا وەبیرهێنایەوە و و ڕایگەیاند: ”عێراق لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن هەموو داخوازییەکانی بەدەستهێنا. بەپێی ئەوەیش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا، لە ناوچە ئەمنییەکاندا بە مۆڵەتی حکومەتی عێراق دەفڕن. هیچ لایەنێکی ناو دانوستانەکە ناتوانێت بۆ خۆی هەڵسوکەوت بکات”.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە گواستنەوەی سەرباز دەکەن لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق، یەعقوبی ڕایگەیاند: ”ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە لە ڕاگەیاندندا بڵاوکراونەتەوە بێ بنەمان. ئەو کارانەی کراون ئامانج لێیان گۆڕانکاری سەربازییە لە بەری سووریا”.
بانگەشەی ئەوە کرابوو کە ئەمریکا ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق کردووە، لەو بارەیەشەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی پشتڕاستنەکراوە بڵاوکرابوویەوە