پڕۆژەى بەستنەوەى کارەباى ئوردن بە عێراق دەکەوێتەکار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پڕۆژەى بەستنەوەى کارەباى ئوردن بە عێراق دەکەوێتەکار

پڕۆژەى بەستنەوەى کارەباى ئوردن بە عێراق دەکەوێتەکار

ئازار 30, 2024 12:08
پڕۆژەى بەستنەوەى کارەباى ئوردن بە عێراق دەکەوێتەکار
0

لایک

وەزارەتى کارەباى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى بەستنەوەى هێڵى کارەباى ئوردن بە عێراقەوە تەواوبووە و لەئەمڕۆوە دەکەوێتەکار.

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى کارەباى عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 30ى ئازار، یەکەم قۆناغى دەستپێکى پڕۆژەى کارەباى ئوردن بە عێراقەوە، بکەوێتەکار و بەمەش ئاستى بەرهەمهێنانى کارەباى عێراق بەرزدەکاتەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، یەکەم ناوچەش دواى 10 ساڵ لە نەبوونى کارەباى نیشتمانى، کە بەهۆى چەکدارانى داعشەوە زیانى بەرکەوتووە، شارۆچکەى روتبەیە، بەشێکى ئەو کارەبایەى ئوردن، تەرخاندەکرێت بۆ شارۆچکەکە.

وەزارەتى کارەباى عێراق، ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆژەکە لە چەند قۆناغێک پێکدێت، لە قۆناغى یەکەمدا، 40 مێگاوات کارەبا دەخرێتە سەر کارەباى نیشتمانى عێراق و لە قۆناغى دووەمیشدا 150 مێگاواتى دیکەى بۆ زیاددەکرێت، دوایئەوەى هێڵى وێستگەى کارەباى قائم تەواوبوو، کە بەکۆى گشتى 500 مێگاوات کارەبا دەبێت لەداهاتوودا، ئەمەش تەواوى پێداویستییەکانى پارێزگاى ئەنبار لە تەزووى کارەبا بۆ هاوڵاتیان پڕدەکاتەوە.

عێراق وزەی کارەبا بەچەند شێوەیەک بەرهەمدەهێنێت، کە لە رێگەی 109 وێستگەی گازیی و گەرمی و کارەبای ئاوییەوە، بە بەرهەمهێنانی 22 هەزار و 680 مێگاوات لەماوەی ساڵی 2022، سەرەڕای ئەوەی عێراق پێویستی بە 40 هەزار مێگاوات و 20 هەزار مێگاواتی دیکە هەیە لەئەگەری پاڵپشتیکردنی پیشەسازییە ناوخۆییەکان.

En az 10 karakter gerekli