بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، لە شارەدێی عەربەت ئاگر لە هادی مۆڵ کەوتوەتەوە و مارکێتێکی ناو مۆڵەکە سوتاوە.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی راگەیاند، لە دەوروبەری کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە مارکێتێکی ناو هادی مۆڵ لە شارەدێی عەربەتی سەربەپارێزگای سلێمانی کەوتوەتەوە.
وتیشی، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، ئێستادا تەنیا دووکەڵی ئاگرەکە ماوە و رێگریکراوە ئاگرەکە تەشەنەبسەنێت.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرەکە و تاوەکو ئێستاش زەرەر و زیانەکان نەزانراون.