کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی بەرز دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و دەگاتە 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با بە هەمان شێوەی رۆژی یەکشەممە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38
سلێمانى: 37
دهۆک: 36
زاخۆ: 28
هەڵەبجە: 40
سۆران : 36
حاجی ئۆمەران: 26
گەرمیان: 43