مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت راسته‌وخۆ مووچه یان ھه‌ر خه‌رجیه‌كی تر بۆ ھه‌رێم خه‌رجبكات و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانه‌وه بێت كه هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رێمن.
مه‌سعود حه‌یده‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی، “به پێی ده‌ستووری عێراق، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت راسته‌وخۆ مووچه یان ھه‌ر خه‌رجیه‌كی تر بۆ ھه‌رێم خه‌رجبكات، ھه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی نێوان ھه‌رێم و به‌غداد ده‌بێت له رێگه‌ی دام‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی ھه‌ردولاوه بێت كه حكومه‌تی ھه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “به پێی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2023 ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵی مانگانه 775 ملیار دینار مووچه بۆ ھه‌رێم خه‌رج بكات له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه”.
ده‌شڵێت، “ھه‌ر بابه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه، یاریكردنه به ھه‌ست و سۆزی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ناتوانێت جێبه‌جێی بكات، چونكه پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 117 و 121 ی ده‌ستووره.”
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، فراکسیۆنەکانی یەکێتی، نەوەی نوێ، یەکگرتوو و کۆمەڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نووسراوێکیان ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد و داوایانكرد، “موچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەش بکرێت، چونکە ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی ناکۆکی سیاسی حکومەتی ناوەندی و هەرێمەوە موچەکانیان دوادەکەوێت”.