بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاشەی رێکلامەکانی بەغدا هاککرا و ڤیدیۆی نەشیاو لەسەر پەخشکرا، ئەمەش نیگەرانی خەڵکی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، شاشەیەکی رێکلام لە گۆڕەپانی عوقبە بن نافع لە کەڕادەی شاری بەغداد هاککرا و دیمەنی ڤیدیۆی نەشیاو لەسەر پەخشکراوە.
خەڵکی بەغداد سەریان سوڕما کاتێک ڤیدیۆی نەشیاو لەسەر یەکێک لە شاشە گەورەکانی رێکلام لە گۆڕەپانی عوقبە پەخشکراوە، دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان تەواوی شاشەکانی رێکلامیان لە بەغدادی پایتەخت کوژاندەوە.
لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان راگەیاند و دەڵێن: ئەوکەسە یەکێک لە شاشەکانی رێکلامی بەغدادی هاککردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتبارەکە ڤیدیۆی نەشیاو پەخشکردووە”.