دانیمارک باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد دادەخات

دانیمارک باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد دادەخات

نیسان 17, 2024 15:11
دانیمارک باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد دادەخات
0

لایک

حکومەتی دانیمارک رایگەیاند، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی بەغدادی داوە، کە لە ساڵی 2020دا کردووەتەوە.

حکومەتی دانیمارک ئاماژەی بەوە کرووە کە ئەرکی باڵیۆزخانەی دانیمارک کە لە ساڵی 2020 لە بەغداد کراوەتەوە بۆ بەشداریکردن لە نوێنەرایەتی مەشق و راوێژکاری ناتۆ لە عێراق کۆتایی هاتووە، بەڵام کۆپنهاگن بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە نوێنەری مەشق و ڕاوێژکاری ناتۆ لە عێراق بە ژمارەیەکی کەم لە کارمەندان .

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ناوچەی ئەرکی باڵیۆزخانەی بەغداد بەرتەسک بووەتەوە لەگەڵ کشانەوەی زۆربەی کارمەندانی سوپای دانیمارک لە عێراق و دەشڵێت: “بۆیە حکومەتی دانیمارک بڕیاریداوە لە 31ی ئایاری 2024ەوە باڵیۆزخانەکەی دابخات.”

En az 10 karakter gerekli