دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمب رێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
دژە تیرۆری کوردستان CT (پارتی) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دژەتیرۆر کەوتووە، لە کاتژمێر 4:03ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی ئاسمانی کارەی سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و هێزەکانی حەماس لە غەززە، گروپە چەکدارەکانی عێراق چەندین جار بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزە ئەمرییەکانی و هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا و عێراق و هەرێم.
لە ماوەی رابردو هێزی ئاسمانی ئەمریکا هێرشی یەکێک لەو گروپە چەکدارانەی پوچەڵکردەوە و نزیکەی پێنج چەکداریان لێکوژرا، دوای هێرشەکەش فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەگەر وەڵامان نەبوایە بە مووشەک هێرشمان دەکرایە سەر.”
پێشتریش جگە لە بنکەی هێزە سەربازییەکان، بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بۆردومان کرا و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئەو کردەوەیەی بە تیرۆرستی ناساند، دواتریش چەند کەسێکی بەشداربوو لە رێکخستنی ئەو هێرشە دەستگیرکران.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت