عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز

عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز

ئاب 26, 2023 18:20
عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز
0

لایک

کۆمپانیای رەبان سەفینەی عێراقی پلانی خۆی بۆ کارپێکردنی پرۆژەی گازی مەیدانی بن عومەر لە پارێزگای بەسرە ئاشکرا کرد.

مونیر بوعەزیز، سەرۆکی راوێژکاری پرۆژەی گازی مەیدانی بن عومەر راگەیاند، “کۆمپانیای رەبان سەفینە یەکەمین کۆمپانیای عێراقیە کە رکابەریی لە خولەکانی مۆڵەتدان دەکات، بەو پێیەی پڕۆژەی گازی کێڵگەی بن عومەر لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەبات، بۆ بەدەستهێنانی وەبەرهێنانی باشتر لە غازدا”.

وتیشی، “لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا قەبارەی غازی چاوەڕوانکراو تاڕادەیەک کەم دەبێت، بەڵام ئەو بڕە بە تێپەڕبونی کات زیاد دەکات. پڕۆژەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەرهەمهێنانی 300 ملیۆن پێی سێجا لە گاز لە رۆژێکدا ئامادەكراوە، بەڵام قۆناغی یەکەم تایبەت دەبێت بە بەرهەمهێنانی 150 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا”.

وتیشی، “دواتر و پاش دەرهێنانی گازەکە، رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا لە گازی خاو بەرهەمدەهێنین، هەروەها 120 ملیۆن پێ سێجا لە گازی وشک لە رۆژێکدا بۆ بەکارهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بەرهەم دەهێنین”.

En az 10 karakter gerekli