کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

شوبات 20, 2024 16:21
کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئەمشەو ئاسمانی هەرێم ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم نمەباران دەبارێت، هەروەها سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری دروست بوونی تەمێکی سوک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئاسمانی ناوچەکانی باشووری هەرێم لە ئەمشەودا نیمچەهەور دەبن و لەگەڵ بارینی نمەباران لەو ناوچانە.
ئەوەش خراوەتەروو، دوا نیوەڕۆی سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ و هەورەتریشقە لە ناوچە کانی هەرێم.

En az 10 karakter gerekli