شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر

ته‌مموز 11, 2024 11:47
شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتە هەولێر
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری هەولێر.

شاندە باڵاکەی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە و لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کردووە.

بڕیارە قاسم ئەعراجی راوێژکاری ئاسایش و شاندی یاوەری لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق کۆدەبنەوە.

راگەیەندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق تاوتوێ دەکرێ.

En az 10 karakter gerekli