وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سووتێنەرانی بازاڕەکانی هەرێم سەر بە پەکەکەن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سووتێنەرانی بازاڕەکانی هەرێم سەر بە پەکەکەن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سووتێنەرانی بازاڕەکانی هەرێم سەر بە پەکەکەن

ته‌مموز 1, 2024 12:27
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سووتێنەرانی بازاڕەکانی هەرێم سەر بە پەکەکەن
0

لایک

دووشەممە، 01-07-2024، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تۆڕێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە پشت هەموو ئەو ئاگرانەوە بوو کە لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان-عێراق کەوتنەوە، لەوانەش بازاڕی قەیسەری، بازاڕی چەلێی دهۆک و رووداوەکانی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێم.

راشیگەیاند، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئەندامی دژەتیرۆری سلێمانییە.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم کردوویانن، دەرکەوتووە، ئامانجی ئەو کەسانە لە سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک، بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عێراق؛ لاوازکردنی ئابووریی ئەو پارێزگایانە بووە، چونکە ئاگرەکان بە دەیان ملیار دۆلار زیانی ئابوورییان هەبووە. وتیشی، “تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە”.

سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان کە بە چاوی بەستراو و جلوبەرگی زەردەوە خرابوونە بەردەم کامێراکان، هێمن میرانی وتی “لەو تاوانکارانەی لێرەن، یەکێکیان سەرپەرشتیکار بووە، ناوی هونەر فەخرەدین ئەحمەد ـە، کارمەندی یەکەی 70ـیە، ئەوەی دیکەیان ناوی محەممەد نەجات حەسەنە و ئەفسەرە لە دژەتیرۆری سلێمانی سی تی جی، کە لەلایەن پەکەکەوە راهێنراون.”

En az 10 karakter gerekli