بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان-عێراق رایگەیاند “ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ یەکشەممە، پلەکانى گەرما 1-3 پلەى سیلیزى بەرزدەبنەوە”.
لەراگەیەندراوەکەدا لەبارەى کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ شەممە، ئاماژە بەوە کراوە “ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ”.
سەبارەت بە پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.
ئەوەش روونکراوەتەوە “پلەکانی گەرما بە 1-3 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەرزدەبنەوە”.
لەراگەیەندراوەکەدا بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ناوچەکانى هەرێمى کوردستان-عێراق دیاریکراوە بەمجۆرە:
هەولێر : 32
سلێمانی : 30
دهۆک : 30
هەڵەبجە : 32
زاخۆ : 31
سۆران : 28
حاجی ئۆمەران : 19
گەرمیان : 37