سەرۆکی هەرێم، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا دهكهينهوه.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم:
جه‌ژنى قيامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێ بێت) به گه‌رمى و له دڵه‌وه له ته‌واوى خوشک و برايانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده، شادى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م جه‌ژنه پيرۆزه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا دهكهينهوه كه سيمايه‌كى گرنگيى ناسنامه‌ى كوردستانى و مايه‌ى شانازيمانه. خوشک و برايانى مه‌سيحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا دهكهينهوه كه هه‌ميشه پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره و ماف و ئازادييه‌كانيان ده‌بين.
جه‌ژنى قيامه له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/9