داهاتی نەوتیی عێراق بۆ مانگی ئادار سەروو 7 ملیار دۆلار بووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داهاتی نەوتیی عێراق بۆ مانگی ئادار سەروو 7 ملیار دۆلار بووە

داهاتی نەوتیی عێراق بۆ مانگی ئادار سەروو 7 ملیار دۆلار بووە

لە مانگی ئاداردا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 73 دۆلار و 37 سەنت فرۆشراوە

نیسان 2, 2023 11:43
داهاتی نەوتیی عێراق بۆ مانگی ئادار سەروو 7 ملیار دۆلار بووە
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئاداری رابردوودا، 100 ملیۆن و 913 ھەزار و 27 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتیی داھاتەکەشی گەیشتووەتە سەرووی حەوت ملیار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی ئادار بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە، لە مانگی ئاداردا، 100 ملیۆن و 913 ھەزار و 27 بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەشکردووە کە لە مانگی ئاداردا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 98 ملیۆن و 875 ھەزار و 692 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکوک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن 727 ھەزار و 393 بەرمیل.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە مانگی ئاداردا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 73 دۆلار و 37 سەنت فرۆشراوە.

En az 10 karakter gerekli