18 رۆژ دوای گیانلەدەستانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە دایکیشی گیانی لەدەست دەدات
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • 18 رۆژ دوای گیانلەدەستانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە دایکیشی گیانی لەدەست دەدات

18 رۆژ دوای گیانلەدەستانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە دایکیشی گیانی لەدەست دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
18 رۆژ دوای گیانلەدەستانی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵە دایکیشی گیانی لەدەست دەدات
0

لایک

دایکێک لە دوای 18 رۆژ لە گیانلەدەستدانی کوڕە تەمەن دوو ساڵەکەی، گیانی لەدەستدا و باوکی کوڕەکەیشی دەڵێت، “هاوسەرەکەم پێی وتووم دەمرێت”.

“ئیمان بێستوونی” تەمەن 20ساڵ رۆژی هەینی گیانی لەدەستدا، لەکاتێکدا کە تەنها 18 رۆژ لەمەوبەر کوڕە تەمەن دوو ساڵەکەی گیانی لەدەستدابوو.

دایکێکی جەرگ سووتاو بە ناوی ئیمان بێستوون تەمەن 20 ساڵ دوای 18 رۆژ لە گیان لەدەستدانی کورە تەمەن دوو ساڵەکەی ئیتر بەرگە ناگرێت و ئەویش گیان لەدەستدەدات و یەحیا رەشید، هاوسەری ئیمان دەڵێت، “ئیمان رۆژی پێنجشەممە پێی وتووە کە دەمرێت و دواتر رۆژی هەینی لە خەمی کوڕەکەیاندا گیانی لەدەستداوە”.

لەبارەی گیانلەدەستدانی منداڵەکەیان “ئۆزان”ـەوە باس لەوەکراوە، کە دوای دوو رۆژ لە یادی لەدایکبوونی دوو ساڵەی تەمەنی، سەرەڕای ئەوەی هیچ نەخۆشییەکیشی نەبووە بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە.

باوکی منداڵەکە باس لەوەش دەکات، کە رۆژی پێنجشەممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئیمانی خێزانی پێی وتووە کە دەمرێت و دەچێتە لای ئۆزانی کوری و دەشڵێت، “پێی وتووم تۆش ئاگات لەخۆت بێت”.