وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە و ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە.
رۆژی هەینی (2ـی کانوونی یەکەمی 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە. ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە”.
پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت