نەتانیاهۆ وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • نەتانیاهۆ وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

نەتانیاهۆ وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

تشرینی دووه‌م 5, 2024 22:08
نەتانیاهۆ وەزیری بەرگری ئیسرائیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
0

لایک

یواڤ گالانت لە پۆستی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دوورخرایەوە و لەوبارەیەوە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ” متمانەی نێوان من و گالانت درزی تێکەوتووە”.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوورخستنەوەی ئەو وەزیرە لە پۆستەکەی بەهۆی داڕمانی متمانەیەتی لەگەڵ نەتانیاهۆ لەسەر پرسی جەنگە.

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کاتی جەنگدا، متمانەی نێوان سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری پێویستییەکی تەواوە، لە هەڵمەتەکانی مانگەکانی رابردوو ئەو متمانەیەمان هەبوو و کارەکانیشمان بەرهەمداربوو.”

هەروەها بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی، “پابەندبوونی سەرەکیم وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە و گەیشتنمانە بە سەرکەوتنی تەواو.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بەداخەوە ئێستا متمانەی نێوان من و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل درزی تێکەوتووە.”

دوای دەركردنی گالانت، ئیسڕائیل كاتس وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل كرایە وەزیری بەرگریی، هەروەها گدعوون ساعر وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیاری كرا.

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە دڵنیایە بەم هەنگاوانە وا دەكات ئەنجوومەنی وەزیران یەكگرتووتر بێت.

En az 10 karakter gerekli