دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دوو بۆمبی دهنگی لە بەردەم ماڵی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ناوەڕاستی تەلئیب تەقینەوە، بەڵام لەوکاتەدا خۆی و هاوسرەکەی لە ماڵەوە نەبوون.
هەروەها پۆلیس و دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندوە، “دوو بۆمبی دهنگی لە حەوشەی بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران کەوتونەتە خوارەوە”، بهڵام لهوكاتهدا نهتهنیاهۆ و ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵەوە نەبوون.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بهوهكراوه، “ڕوداوەکە پەرەسەندنێکی جددییه، بەو پێیەش ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوەی پێویست دەگیرێتەبەر”.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و لاپەڕەکانی هەواڵ ڤیدیۆیەکی هێرشەکەیان بۆ سەر ماڵی نەتانیاهۆ بە دوو بۆمب بڵاوکردەوە.
زۆرێک لە سیاسەتمەداران ناڕەزایی خۆیان لەو ڕوداوە دەربڕی، لەوانە یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن و ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل.
ئاسایشی ئیسرائیل ئهمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد، کە سێ تۆمەتبار بەهۆی هەڵدانی بۆمبی دهنگی لە ماڵی نەتانیاهۆ دەستگیرکراون.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە تەقاندنی بۆمبی دهنگی لە ماڵی سەرۆک وەزیران بە “بەزاندنی هەموو هێڵە سورەکان” ناوبرد.
مانگی ڕابردوو فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان کە لە لوبنانەوە هاتبوو، ڕاستەوخۆ ماڵی نەتەنیاهۆی کردە ئامانج، کەناڵی 13ی ئیسرائیل لەوکاتەدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەتەنیاهۆ و هاوسەرەکەی لەوێ نەبوون.”
محەمەد عەفیف، بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی حزبوڵا لەوکاتەدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڕەکی باشووری بەیروت ڕایگەیاند، “بەرخۆدان بەرپرسیارێتی تەواو و تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی قەیسەر و بە ئامانجگرتنی نەتهنیاهۆ ڕادەگەیەنێت”.