بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لە سنووری قەزای دەربەندیخان سەری مەنهۆڵیان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای دەرەبەندیخان سكاڵا لەسەر دزینی چەندین سەرەمەنهۆڵ لە سنوری قەزاكە تۆماركرا، هێزەكانی پۆلیسی سنوورەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن ، كە تۆمەتبارن بەدزینی نزیكەی 42 سەری مەنهۆڵ و دزینی ماتۆڕی ئاو مۆلیدەی كارەبایی”.
ئەوەشی روونكردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران كە دوو كەسیان عەرەب و سێ كەسیشیان كوردن بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت