دوای هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • دوای هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبووەوە

حوزه‌یران 15, 2025 09:41
دوای هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت بەرزبووەوە
0

لایک

دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ 8٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە 74 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش جێگیرە و بە 72 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی رۆژی هەینی، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و چەندین زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای ئێران کوژران، لە هەمان شەودا ئێران هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و تا ئێستاش گرژیەکان بەردەوامن.

En az 10 karakter gerekli