یەڤگینی پریگۆژین، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنیی ڤاگنەر رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە شەڕکردن لەو وڵاتانەی ئەفریقا کە لە ئێستادا تێیدا چالاکن.
یەڤگینی پریگۆژین سەبارەت بە داهاتووی کۆمپانیای ڤاگنەر لێدوانی بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنێکی ئەفریقی و رایگەیاند: لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئێستا تێیدان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و هیچ گۆڕانکارییەک لە بەرنامەکانیاندا ناکەن.
هەروەها پریگۆژین رایگەیاند ئەگەر پێوست بکات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریشدا ئامادەن بۆ وهرگرتنی ئەرک.
یەڤگینی پریگۆژین، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنیی ڤاگنەر و چەکدارەکانی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا یاخیبوونی چەکدارییان دژ بە حکوومەتی رووسیا دەستپێکرد و یاخیبوونەکە بە دەستێوەردانی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرکۆماری بێلاڕووس کۆتایی هات.
دوای ئەوەی پریگۆژین چووە بێلاڕووس، لوکاشینکۆ ئاماژەی بەوە دا کە سوپای بێلاڕووس دەتوانێت سوود لە ئەزموونی چەکدارانی ڤاگنەر وەربگرێت.
پریگۆژین ئەم پێشنیارەی قبوڵکرد و رایگەیاند، چەکدارەکانی بۆ ماوەیەک لە بێلاڕووس دەمێننەوە.
دوای یاخیبوونەکە پرسیار لەبارەی داهاتووی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەکرا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە چەکدارانی ئەو کۆمپانیایە لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست کشاونەتەوە، ئەم بانگەشانە لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست رەتکرانەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا