وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده‌وه ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێرخوازان بچن پێشكه‌شی بكه‌ن، كه پڕۆسه‌ی پیشكه‌شكردنی به‌سه‌ر سێ بازنه‌دا دابه‌شده‌بێت.
ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده‌وه ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێرخوازان بچن پێشكه‌شی بكه‌ن، كه پڕۆسه‌ی پیشكه‌شكردنی به‌سه‌ر سێ بازنه‌دا دابه‌شده‌بێت، بازنه‌ی یه‌كه‌م، بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه، بازنه‌ی دووه‌م بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه، بازنه‌ی سێه‌میش بازنه‌ی پارالێڵه كه بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمه به دامه‌زراو و دانه‌مه‌زراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ شه‌ش هه‌زار كورسی بۆ هه‌رسێ ئاسته‌كه‌ی دیبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا كراوه‌ته‌وه‌و به‌شی هه‌ره زۆری كورسیه‌كان ته‌رخانكراون بۆ دیبلۆمی باڵا و نزیكه‌ی 1800 كورسی بۆ دكتۆرا دیاریكراوه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه زیاتر له سێ هه‌زار كورسیه بۆ ماسته‌ر ته‌رخانكراوه.
په‌یوه‌ست به‌و 150 هه‌زار دیناره‌ی كه له پێشكه‌شكارانی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گیرێت، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی، “وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌یوه‌ندی به بڕیاری ژماره 86ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌یه و له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه كه‌م و زیادی بكات، چونكه پاره‌كه ده‌چێته ناو داهاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه وه‌رناگیرێن ناتوانرێت ئه‌و پاره‌یه‌یان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه”.