وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکاران لە سعودیە نزیکەی 50 قوربانی لێکەوتەوە

وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکاران لە سعودیە نزیکەی 50 قوربانی لێکەوتەوە

لەکاتی وەرگەڕانیشیدا پاسەکە گڕیگرتووە و سووتاوە

ئازار 28, 2023 08:14
وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکاران لە سعودیە نزیکەی 50 قوربانی لێکەوتەوە
0

لایک

لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکاران، لەناوچەی عەقەبەی باکووری شاری عەسیری سعودیە، 20 کەس گیانیان لەدەستدا و 29 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (الحرة)، ئێوارەی رۆژی دووشەممە پاسێکی عومرەکاران لەناوچەی عەقەبە کە بەرەو مەككەی پیرۆز دەڕۆیشت وەرگەڕاوە و بەوهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 کەسی دیکەش برینداربوون، لەکاتی وەرگەڕانیشیدا پاسەکە گڕیگرتووە و سووتاوە.

دوای رووداوەکە پۆلیس و لایەنی ئەمنییەکانی سعودیە و مانگی سووری تەندروستی ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، قوربانیەكانیان بۆ نەخۆشخانەی عەسیری ناوەندی گواستووەتەوە.

تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش، هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بۆ هەبوونی کێشە لە بزوێنەری پاسەکە دەگەڕێتەوە و لەئەنجامیشدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بەیەکێک لە پردەکانی سەر رێگاکەدا.

En az 10 karakter gerekli