وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بلینكن سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو 11ـی ئه‌و مانگه ده‌خایه‌نێت و له توركیاوه ده‌ستپێده‌كات و له میسر كۆتایی پێدێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌شكرد، بلینكن له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، جه‌خت له پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه ئیسرائیلیی و غه‌زه‌ییه‌كان له‌میانه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل حه‌ماس ده‌كاته‌وه.
بلینكن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كاته‌وه، وێڕای رێگریكردن له كۆچپێكردنی به زۆری خه‌ڵكی غه‌ززه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و رێگریكردن له درووستبوونی ئاڵۆزی ناوچه‌یی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی ده‌ریا سوور و خۆپاراستن له دروستبوونی ناكۆكی و ئاڵۆزی له لوبنان.
وێڕای ئه‌وه‌ش بلینكن له سه‌ردانه‌كه‌یدا جه‌خت له پابه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.