وەزیری تەندروستیی عێراق سەردانی ئێران دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری تەندروستیی عێراق سەردانی ئێران دەکات

وەزیری تەندروستیی عێراق سەردانی ئێران دەکات

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان بە ئامانجی پەرەپێدان بە کەرتی تەندروستیی لە وڵاتەکەدا، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستیی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئێران.

ته‌مموز 7, 2023 14:09
وەزیری تەندروستیی عێراق سەردانی ئێران دەکات
0

لایک

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئەجێندا و ئامانجی سەردانەکەی ساڵح حەسناوی بۆ تاران ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە لە میانی سەردانەکەیدا، حەسناوی ژمارەیەک پڕۆتۆکۆلی هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی ئێرانی واژوو دەکات.

سەیف بەدر لە لێدوانەکەیدا راشیگەیاند “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ پەیوەندیی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهان بە ئامانجی پەرەپێدان بە کەرتی تەندروستیی لە وڵاتەکەدا وەک کاری لە پێشینەی کارنامەی حکوومەت، وەزیری تەندروستیی عێراق، ساڵح حەسناوی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وەزارەت لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمرۆ هەینی گەیشتووەتە تاران”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیگەیاند، سەردانەکە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتە و لە میانیدا ژمارەیەک پرۆتۆکۆلی هەماهەنگیی واژوو دەکرێت کە پێشتر لە چوارچێوەی زنجیرەیەک رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە بەغدا ئامادەکارییان بۆ کراوە.

سەیف بەدر ئاشکرایشی کرد کە رێککەوتنەکان ناسینی پیشەسازی دەرمان لە ئێران و پەرەپێدان بە ئەزموونی ئێران لە پیشەسازی دەرمان لە عێراق لەخۆ دەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد کە سەردانەکەی ساڵح حەسناوی و شاندی یاوەری بۆ ئێران سێ رۆژ دەخایەنێت و لە میانیدا ژمارەیەک دامەزراوەی زانستی و ئەکادیمی و تەندروستیی بەسەر دەکەنەوە.

En az 10 karakter gerekli