كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ھۆی سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن، ژماره‌یه‌ك كاندیدی له ھه‌رسێ پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه ودھۆك دوورخسته‌وه و جێگره‌وه‌كانیانی دیاریكرد.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به پێی بڕیاری ژماره (2 و 3) له كۆنوسی ئاسایی ژماره 15 بڕیاردرا به دوور خستنه‌وه‌ی ھه‌ریه‌ك له په‌خشان عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د و گۆڕینی به ئامینه محه‌مه‌د پوركه‌ریم، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی ئاواز تۆفیق عه‌بدولعه‌زیز و گۆڕینی به ره‌نگین جه‌بار، دورخستنه‌وه‌ی سارا نه‌جمه‌دین له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی گه‌ل و گۆڕینی به یاد فكره‌ت خه‌سره‌و.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، بڕیاردراوه به سڕینه‌وه‌ی ناوی كاوار نیعمه‌ت محه‌مه‌د له‌سه‌ر لیستی “هه‌ڵوێست” له پارێزگای دهۆك، هه‌روه‌ها زیادكردنی ناوی نه‌رمین محه‌مه‌د ساڵح بۆ لیستی بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان له پارێزگای هه‌ولێر.
ئاماده‌كاریه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتێكدایه، تاوه‌كو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بۆ به‌شدارینه‌كردن له پرۆسه‌كه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له هه‌رێم ئاماده‌ییان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ربڕیوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت