بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، باندێکی چوار کەسی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردوە، کە لە ئێرانەوە ماددە هۆشبەریان دەهێنا و لە گەدە و کۆمیاندا دەیانشاردەوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای چاودێری کردن و بەدواداچوونی هێزەکانیان و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کران.
ئاماژە بەوەشکراوە، باندەکە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون بەناوەکانی (ر،ع،ص) و (ف،أ،م) و (ف،ح،ر) و (ب،ب،ح)، خەڵکی وڵاتی ئێرانن و لەوڵاتی ئێرانەوە ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)یان هێناوەتە هەرێمی کوردستان-عێراق.
باس لەوەشکراوە، ئەم باندە لەشێوەی (کەپسول) ماددەی هۆشبەریان ئامادە کردبوو، بە شێوازی قوتدان لە گەدەیان هەڵیان گرتبوو ،هەروەها هەندێکی تر لەو ماددە هۆشبەرەیان بەشێوەی هەڵگرتن لەرێگای کۆمەوە لەجەستەیان حەشاردابوو ،دوای دەستگیرکردنیان دەست گیرا بەسەر تەواوی ئەو ماددە هۆشبەرانەی کەلەجەستەیاندا حەشاریان دابوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت