لە بارەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک بریارێکی نوێ دەرچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە بارەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک بریارێکی نوێ دەرچوو

لە بارەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک بریارێکی نوێ دەرچوو

ئه‌یلول 3, 2023 16:34
لە بارەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک بریارێکی نوێ دەرچوو
0

لایک

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاریدا بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک چۆڵبکرێت تا ئەو کاتەی بڕیارێکی دیکەی لێدەدرێت و پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە، دوای دانیشتنی تایبەت بە پرسی بارەگاکانی کەرکووک، دادگاکە بڕیاریدا ئەو بارەگایەی لە ئێستادا تایبەتە بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق چۆڵبکرێت تا ئەو کاتەی بڕیارێکی دیکەی لەسەر دەدرێت.
پێشتر دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی تایبەت بە راگرتنی بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی بارەگاکانی کەرکووک ئەنجامدا
لە ماوەی رابردوودا پێکهاتە عەرەبەکانی شاری کەرکووک دژی رادەستکردنی ئەو بارەگایانە بە پارتی دیموکراتی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای سەرەکی کەرکووک – هەولێریان داخست.

بەهۆی داخرانی ئەو رێگایەوە هاوڵاتیانی کورد لە شاری کەرکووک ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان پێکدادان بوون، لەئەنجامیشدا بەهۆیەوە پێنج کەس شەهید بوون و 15 کەسی دیكەش برینداربوون.

دوای ئەو گرژیی و ئاڵۆزیانە بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆپیشاندانەکان راگیران و پێکهاتە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووکیش گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان و قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە هەڵگیرا.

En az 10 karakter gerekli