“سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران نەگۆڕاوە”

“سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران نەگۆڕاوە”

ئاب 15, 2023 21:22
“سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران نەگۆڕاوە”
0

لایک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرەڕای رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەوە، سیاسەتی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر ئەو وڵاتە هیچ نەگۆڕاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ خێزانی ئەو ئەمریکییانە کۆبووەتەوە کە لە ئێران دەستبەسەرن و ئەو وڵاتە بەڵێنی ئازادکردنیانی داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئێران رێککەوتوون کە ئەمریکا سزا لەسەر بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە لاببات، بەڵام ئەمریکا چاودێری وردی خەرجکردنی ئەو پارانە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئێران و ئەمریکا کاریگەری نەبووە لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئەو وڵاتە و ئەمریکا تا ئێستاش بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکات.

پێشتر، ئاژانسی هەواڵی ئێران بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتن هەیە بۆ ئەوەی 10 ملیار دۆلاری دەستبەسەردا گیراوی ئێران لە کۆریای باشوور و عێراق بگەرێنێتەوە و لە بەرامبەردا چەند دیلێکی ئەمریکی لە ئێران رادەستی ئەمریکا دەکرێنەوە.

En az 10 karakter gerekli