گرووپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری كرمانی كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند كه له‌ڕێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌نجامدران و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
گرووپی تیرۆرستی داعش له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كانیه‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌رپرسیارێتی له ته‌قینه‌وه‌كانی شاری كرمان ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، “ته‌قینه‌وه‌كانیان لەرێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه و به پشتێنی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامداوه”.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه دو ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئه‌و مه‌زارگه‌یه‌ی كه ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی لێنێژراوه، روویاندا و به‌هۆیانه‌وه 103 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 171 كه‌سیش برینداربوون، تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
له‌یه‌كه‌م په‌یامیشیدا له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه، عه‌لی خامنه‌یی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، دوژمنە خراپەکار و تاوانکارەکانی گەلی ئێران جارێکی دیکە کارەساتێکیان دروستكرد كه بووه‌هۆی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان له پارێزگای كرمان، ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان له‌و رووداوه‌دا هه‌یه، “بزانن کە وەڵامدانەوەی ئەم کارەساتە توند دەبێت”.