ته‌ندروستی هه‌رێم 19 رێنمایی نوێی سەبارەت بە سەری ساڵ بڵاوكرده‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • ته‌ندروستی هه‌رێم 19 رێنمایی نوێی سەبارەت بە سەری ساڵ بڵاوكرده‌وه‌

ته‌ندروستی هه‌رێم 19 رێنمایی نوێی سەبارەت بە سەری ساڵ بڵاوكرده‌وه‌

كانونی یه‌كه‌م 24, 2023 20:06
ته‌ندروستی هه‌رێم 19 رێنمایی نوێی سەبارەت بە سەری ساڵ بڵاوكرده‌وه‌
0

لایک

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ رۆژانی پشووی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی 2024 راگه‌یاند و فریاكه‌وتنه‌كان و ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری و نۆرینگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان (24) كاتژمێر كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هاوڵاتیان و داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا رۆژانی پشووی فه‌رمی هه‌مان رۆژانی پشووی راگه‌یاندراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوه‌، واته‌ له‌ 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2023ـە‌وه‌ تاوه‌كو 1ی كانوونی دووه‌می 2024.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان راده‌سپێردرێت كه‌ ده‌وامی ئێشكگری ده‌بێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

1- فریاكه‌وتنه‌كان (24) كاتژمێر كراوه‌ ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.

2- ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت.

3- نۆرینگه‌ ده‌ره‌كیه‌كان كراوه‌ ده‌بن له‌ ڕۆژانی پشوو.

4- راوێژكارییه‌ (24) كاتژمێرییه‌كان كراوه‌ ده‌بن به‌پێی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.

5- سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت.

6- تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێری وه‌ به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نرێت بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كانی پێویست و گه‌شتیاریه‌كان.
=
7- له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه‌ ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.

8- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له‌ كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت.

9- پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ده‌وامی ئێشكگری له‌ ڕۆژانی پشودا.

10- هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه‌ ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی پشو.

11- لیژنه‌كانی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.

12- بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته‌ هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت

13- هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌بێت.

14- ئاماری ڕۆژانه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه‌ له‌ 8:00ی ی به‌یانی تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی رۆژی دوایی ره‌وانه‌ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان.

15- رۆژانه‌ فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كان ڕه‌وانه‌ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان.

16- ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبوڵانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین بكرێت.

17- به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و دابینكردنی خۆراك بكرێت.

18- سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌بێت.

19- تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه‌ گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچوونه‌كانیان.

En az 10 karakter gerekli