گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان چین و کۆریای باکوور دەستیپێکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان چین و کۆریای باکوور دەستیپێکردەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان چین و کۆریای باکوور دەستیپێکردەوە

ئاب 21, 2023 16:14
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان چین و کۆریای باکوور دەستیپێکردەوە
0

لایک

کاربەدەستانی چین رێگەیان بە کۆمپانیای ئاسمانی کۆریای باکوور دا کە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چین دەستپێبکاتەوە.
ئەمرۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رێگەیان بە کۆمپانیای ئاسمانی کۆریای باکوور داوە کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ چین دەستپێبکەنەوە، بەڵام زانیاری و بەرواری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان یان ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی هەفتانەی ئاشکرا نەکردووە.

ئەم ڕەزامەندییە دوای ئەوە هات کە ئاژانسی هەواڵی یۆنھاپی کۆریای باشوور رایگەیاند، سنووری نێوان کۆریای باکوور و چین بەرە بەرە دەکرێتەوە و خزمەتگوزاری شەمەندەفەریش زیادی کردووە.

چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی کۆریای باکوورە و گەورەترین دراوسێیتی، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرەتای ساڵی 2020 لە کاتی پەتای کۆرۆنادا راگیران کاتێک هەردوو وڵات سنوورەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا داخست.

En az 10 karakter gerekli