حه‌یان عه‌بدولغه‌نی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری بۆ چاودێریكردنی به‌رهه‌مهێنان له هاوپه‌یمانی ئۆپێك پڵه‌س بڕیاریانداوه ئاستی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك خۆی بهێڵنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وڵاتانی ئۆپێك+ بریتی بوو له پێداچوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری به داتا و راپۆرته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ وڵاتانی ئه‌ندام بۆ مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می 2023، كه وڵاتان پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ رێكخستنی به‌رهه‌مهێنان دروپاتكردهوه.
لای خۆیه‌وه، عه‌مار عه‌نبه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندووه، “كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری بۆ چاودێریكردنی به‌رهه‌مهێنان له هاوپه‌یمانی “ئۆپێك پڵه‌س” كه ئه‌مڕۆ (52)همین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌بێ ده‌ستكاریكردن بهێڵێته‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م رێوشوێنه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی زیاتره له نێوان دابینكردن و داواكاری له بازاڕه جیهانییه‌كان”.