جینین پلاسخارت، نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی رایگهیاند، تائێستا دووجار ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان-عێراق دواخراوه لهكاتێكدا دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان-عێراق له خزمهتی سهقامگیریدا نییه، دهشڵێت، “پێویسته پاره بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق بنێردرێت بۆ ئهوهی مووچهی فەرمانبەرانی بدات”.
جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە خزمەتی سەقامگیریدا نییە، هەروەها پێویستە هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغداد لەسەر پرسی بودجە بگەنە رێککەوتن.
لەبارەی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند، کێشە سیاسیە و کارگێرییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغداد هەرچییەک بێت، پێویستە حکومەتی بەغداد بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان-عێراق بنێرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامبن ئەو هەوڵی عێراقییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە شكست دەهێنێت، ئەو گرووپە چەکدارە عێراقییانەی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دۆخی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان شێواندوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێرشەی بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازە ئەمریکییەکە دۆخەکەی زیاتر تێکدا و دواتریش هێرشی سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هات کە بە هەمان شێوە قوربانی لێکەوتەوە.
جینین پلاسخارت باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەو پشێوایانەی رووی لە عێراق کردووە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی کۆماری تورکیاش بەردەوامە، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن خۆراگربن، عێراق خۆی رووبەرووی دۆخێکی نائارام بووەتەوە و پێویستە هەموو هێرشەکان رابگیرێت.
لە کۆتایشدا وتی، “لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ کۆتایی بە ئەرکەکانم دەهێنم لە عێراق.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت