هه‌ریه‌ك له وڵاتانی بەریتانیا، فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و داوای راگرتنی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن و به پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری خاكی عێراق وه‌سفیده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فەڕه‌نسا ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “فەڕه‌نسا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌و كرده‌وانه پێشێلكردنی ئاشكرا و قبوڵنهكراون بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه لێی و ده‌شبێته هۆی زیادبوونی گرژییه هه‌رێمییه‌كان و پێویسته بوه‌ستێندرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “فەڕه‌نسا حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی هاوسۆزین له‌گه‌ڵیاندا”.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه، ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ریی خاكی عێراقن، سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، به توندی هێرشی نابه‌رپرسیارانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، بیرمان له‌لای كه‌سوكاری قوربانییه‌كانه”.
لای خۆیه‌وه ستیڤن هیگن باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی، “سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره شه‌ڕانگێزانه‌ی ئێران له دژی هه‌ولێر ده‌كه‌م كه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقن”.
راشیگه‌یاندووه، “سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌و هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات پشتگیریی خۆم بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا دووپاتده‌كه‌مه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگه‌یاند، “کاتژمێر 11:30ی شه‌وی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاوڵاتیی سڤیل گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون، کە رەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە”.
دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، “چەند بنکەیەکی سیخوڕی سەرەکی تایبەت بە دەزگای هەواڵگری مۆساد لە هەرێمی کوردستان بە مووشەکی بالیستی بۆردومانکران.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت