شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، زیادبونی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی راسته‌قینه‌ی دروستكردووه و دۆخه‌كه واده‌خوازێت په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان زیاتر هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت، ده‌شڵێت، “هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی وتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتان كه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باسی له‌وه‌كرد، زیادبوونی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی راسته‌قینه بۆ گه‌لان و وڵاتانی جیهان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆز و پڕ كێشمه‌كێشمه‌ی جیهان واده‌خوازێت په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان زیاتر هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه په‌رله‌مان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له ده‌ركردنی یاساكان و په‌سندكردنی پڕۆتۆكۆڵ و رێككه‌وتن و پهیماننانهكان.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌كرد، عێراق له رووی ئه‌منییه‌وه رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی نیگه‌رانكه‌ر و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی به‌رده‌وام بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیانی سڤیل و “هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت”.
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتیشی، “بەردەوامیی دڵەڕاوکێی عێراق شاراوە نییە لاتان، بەهۆی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ لەسەر سەروەری نیشتمانی، کە دواینیان بۆردمانی ئێرانی بو بە مووشەکی بالیستی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق و شەهیدکردنی ژمارەیەک لە هاوڵاتی سڤیلی بێ‌تاوان”.