سهرۆكوهزیرانی عێراق لهگهڵ ئهندامانی ئهنجومهنی پارێزگای كهركووك له فراكسیۆنهكانی یهكێتی، پارتی و کریستیان، كۆبووهوه و رایگهیاند، بەرژەوەندی کەرکووک لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، ئەو پارێزگایە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی هاوسەنگ هەیە.
نووسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، محهمهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک كرد لە هەردوو پێکهاتەی کوردی و مەسیحی و جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان و گرنگی پێدانی بەرژەوەندیی کەرکووک لە سەرووی هەموو رەچاوکردنێکەوە کردەوە، چونکە پێویستی بە بەپێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی هاوسەنگە، کە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و خواستەکانیان بەدیبهێنێت بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری و پەرەپێدانی کاری دەزگا حکومییەکان تێیدا.
سوودانی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نوێکردەوە و جەختی لەسەر گرنگی کارکردن بە یەک شێواز و رەتکردنەوەی پەراوێزخستن کردەوە، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاراستنی پێکهاتەی هەمەجۆری پارێزگاکە و پەرەپێدانی پێکەوەژیان و برایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانیدا و چەسپاندنی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری پارێزگاکەدا.