لە ساڵی نوێدا چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ساڵی نوێدا چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێت

لە ساڵی نوێدا چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێت

ئاب 21, 2023 23:02
لە ساڵی نوێدا چەند ماددەیەک بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد دەکرێت
0

لایک

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: پێشنیازی کردووە ساڵی داهاتوو چەند ماددەیەکی نوێی بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد بکرێن.

رۆژی دووشەممە، لەما موسەوی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراکی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ماددەکانی ئێستا کە لە سەبەتەی خۆراکدا هەن تا کۆتایی ئەمساڵ وەک خۆی بەردەوام دەبێت و گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازیان کردووە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە جەند ماددەیەکی نوێ بۆ سەبەتەی خۆراک زیاد بکرێت.
لەبارەی دابینکردنی بودجە بۆ ئەو ماددە زیادکراوانە، لەما موسەوی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بودجەیەی لەو کەسانە دەمێنێتەوە کە بەشەخۆراکیان بڕدراوە بەهۆی گیان لەدەستدان یان زۆری داهاتەوە، دووبارە بۆ کڕینەوەی ماددەی نوێ بەکاری دەهێننەوە.
پێشتر، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری راگرتنی سەبەتەی خۆراکی کەسانەی دا کە موچەیان دوو ملیۆن دینار یان زیاترە و رەتیشی کردەوە هیچ پلانێک هەبێت بۆ کەمکردنەوەی ماددەکانی سەبەتەی خۆراک.

En az 10 karakter gerekli